ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١١٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٩٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای سوودان، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندار بوون.
لە باکووری شاری ئیدلبی وڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرخۆدان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوا ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون.